نامرادێك
لاوكان گـه وره كـچـان نازاران
دڵبــه ران، دڵــته ڕه كـان، دڵـداران
ده مــه ڕۆن تاوێ بمێنن لـێــــره
فاتحــایێكی بخوێنن خــێــره
له نێــو ئه م گــۆڕه هه ژار نێــژراوه
زۆر له ڕێی ئیـوه جه فـای كـێـشاوه
ژینی خۆی كرده فـیدای خۆشی كورد
له ڕێی ئازادی به ناكـامی مــرد
توخودا كاتێ كه ئازادیو سه ند
ڕه گـه زی خـوێن مـژه كـانو هه ڵـقـه ند
كـیـژو كـوڕ هه رچی به لامـا لادا
پێم بڵێ و پایێ به قــه برم دادا
ئه ی هه ژار به سیه تی مردن هه سته
مـوژده بێ مه وته نه كـه ت سـه ر به سـتـه
**هــــه ژار** |